ئومێد خۆشناو: ئەو زەوییانەی بە فەرمانبەران دەدرێت لە یەکێک لە باشترین شوێنەکانی هەولێرە


وێستگەنیوز_

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "پیرۆزبایی لەو سێ هەزار فەرمانبەرانە دەکەین، کە ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە."

ئەمرۆ پێنجشەممە، 7ـی 11ـی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێدانی زەوی بەسەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە مەرجەکانیان تێدایە."

ئاماژەی بەوەشکرد: "دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆک وەزیران، ڕێکارەکانی دابینکردنی زەوی دەستی پێ کرد، بەخۆشحاڵیەوە دوای تەواو بوونی ماستەرپلانی هەولێر، یەکێک لە باشترین شوێنەکانی هەولێر دیاری کرا ئەویش دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-دهۆک." 

ئاماژەی بەوەش دا بە گوێرەی  ئامادەکارییەکانی ئەو ماستەرپلان و دیزانییەی بۆ ئەو زەوییانە کراوە، شارێکی مۆدێرن دروست دەکرێت کە:

1- ئاوی بە ئاسانی پێ دەگات، چونکە نزیک پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێرە. 

2- لەدیزاینکردنیدا شەقامی 30 مەتری و 20 مەتری تێدایە، کەمترین ژمارە شەقامی 12 مەتری تێدایە."

3-هەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین دەکرێت، وەک "ڕێڕەوی پاسکیلسواری، ڕێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە."


AM:11:17:07/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت