لاهور شێخ جه‌نگی بۆ وێستگه: چاوه‌ڕوانی تانه‌كان ده‌كه‌ین دوایی بڕیار ده‌ده‌ین بچینه په‌رله‌مان یاخود نا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوز، رایگه‌یاند كه "چاوه‌ڕوانی تانه‌كان ده‌كه‌ین دوایی بڕیار ده‌ده‌ین بچینه په‌رله‌مان یاخود نا".
لاهور شێخ جه‌نگی له یاریگای نه‌ورۆز له شاری سلێمانی تایبه‌ت به په‌یامنێری وێستگه‌نیوزی وت كه "دۆستایه‌تی دێرینمان هه‌یه له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر و له كۆبوونه‌وه‌كانمان تاووتوێی بارودۆخه‌كه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و تانانه‌مان كردووه كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داومانن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانی تانه‌كان ده‌كه‌ن و دواتر بڕیار ده‌ده‌ن بچینه په‌رله‌مانی كوردستان یاخود نا.
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، لایه‌نه‌كانی (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان- ره‌وتی هه‌ڵوێست- به‌ره‌ی گه‌ل- یه‌كگرتووی ئیسلامی- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی - بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی) نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند كه ساخته‌كاری كراوه و ره‌تیان كرده‌وه.
له‌نێو ئه‌و لایه‌نانه‌شدا به‌ره‌ی گه‌ل كه دوو كورسی به‌ده‌ستهێناوه تانه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی داوه.
PM:04:28:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت