ئاڵا هۆشیار: به فیلمی پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی كورد له فێستیڤاڵی كان ده‌كه‌م
وێستگه ـ
ئاڵا وشیار، رایده‌گه‌یه‌نێت، به فیلمی پێشمه‌رگه وه‌ك نوێنه‌ری كورد به‌شداری له فێستیڤاڵی كان ده‌كات، ده‌شڵێت: "شانازی ده‌كه‌م كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی كانه‌وه میوانداری كراوم".
ئاڵا هۆشیار، به وێستگه‌ی راگه‌یاند: ماوه‌ی هه‌شت مانگ كاریان له فیلمی پێشمه‌رگه كردووه و خۆی ئه‌كته‌ر بووه له‌و فیلمه‌دا و فیلمه‌كه‌ش له شنگاله‌وه تا كه‌ركوك كاری تیاكراوه.
ده‌شڵێت: "سه‌رده‌مانێك پێشمه‌رگه‌بووم و پێشه‌كی شانازی به خۆمه‌وه ده‌كه‌م! من هه‌موو ته‌مه‌نم به نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی بردوه‌ته سه‌ر، ژیانی ئاواره‌ییم زۆر بینیووه، گریاوم، چوومه‌ته په‌تی سێداره، چه‌ند جار بریندار بووم، به‌ڵام هه‌ر كۆڵم نه‌دا، نه‌ترساوم".
وتیشی: "له بیرمه له شاری كانی فه‌رانسه له برسیتیدا خه‌ریك بوو ده‌مردم، له سه‌ر جاده مامه‌وه و به ره‌ش له كانه‌وه به‌ره‌و پاریس رۆیشتم، ئه‌مه هه‌موویی نه‌هامه‌تی من بوو له‌كان".
ئاڵا دهشتڵێت: "دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه و له دوای چه‌ند ساڵ ئێستا شاری كان و فستیڤاڵی كان بانگهیشتیان كردووم، من كه هه‌موو ژیانم دژایه‌تی كردنی ده‌وروبه‌رم بوو، به كه‌م سه‌یریان كردم و پێیان ده‌وتم شێت! كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوونی خۆم ده‌خۆم و بۆ سه‌ركه‌وتن له ژیانمدا هه‌ر كۆڵم نه‌داوه و له هیچ نه‌ترساوم".
له‌باره‌ی میوانداریهكهشوه ده‌ڵێت: "من له گه‌ڵ خۆم نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌م له فێستیڤاڵی كان و به‌رهه‌می یه‌كساڵی ماندووبوونی هاوڕێیانم له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م و نیشانی هه‌موو جیهانی ده‌ده‌م، نیشانیان ده‌ده‌م كه هه‌موو جیهان ده‌بێ شانازیی به ناوی پێشمه‌رگه‌وه بكات".
روونیشیكرده‌وه: له فیمهكهدا رۆڵێكی باش دراوه به فه‌رمانده مه‌غدید پێش شه‌هیدبوونی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه.
ئاڵا هۆشیار له ساڵی 1982 له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و حه‌وت ساڵ پێشمه‌رگه بووه و تا ئێستا سێ جار له پێشمه‌رگایه‌تیدا له‌شه‌ڕدا بریندار بووه و دوو جاریش له شه‌ڕی دژی داعشدا بریندار بووه له‌ساڵی 1999 هاتووه‌ته شاری سلێمانی و تاساڵی 2007 له سلێمانی ژیاوه و پاشان حه‌وت ساڵی ته‌مه‌نی له ئه‌ورپا به‌رسه‌ر بردووه و 14 وڵاتی ئه‌ورپی ژیانی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر بردووه.
PM:05:13:18/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت