تامی برووس: دەمانەوێت سووریا بتوانێت رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان ببێتەوە
وێستگەنیوز_
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "دەمانەوێت سووریا بەهێزتر بێت و بتوانێت رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش ببێتەوە."
ئەمرۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دیاریکردنی باڵیۆز تۆم باراک وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئاماژەیەکی گرنگە لە پابەندیمان بە پاڵپشتیکردنی سووریا بۆ ئەوەی بتوانن حکومەتێکی چالاک و سەقامگیریان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەیەکی زۆر لە سزاکانی سەر سووریامان هەڵگرتوون بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بتوانن هاوکاری حکومەتی نوێ بکەن."
PM:11:36:24/06/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت