مەسرور بارزانی: ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتیی و هاوبەشەکانە


وێستگەنیوز_

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت: ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی و هاوبەشەکانە.

ئەمرۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە میانەی پۆستێکدا، پێشوازیی لە دەستپێشخەریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد.

ئاماژەی بەوەشداو، ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتیی و هاوبەشەکانە، هەروەها دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ تاکە ڕێگەچارەیە.

دەشڵێت: ناوچەکە پێویستیی بە بڕیاری ژیرانە و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانەیە.


PM:08:33:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو