واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
دوای ماوه‌یه‌ك راگرتنی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه،بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌مین گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ئەمڕۆ کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ، یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێدەکاتەوە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وڵات "ئیسرائیل و ئێران" دوای 11 رۆژ هێرش و بۆردوومانكردن، گه‌یشتنه ئاگربه‌ست.
PM:02:32:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 6940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت