کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی ئیمراڵی کۆتاییهات


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ دووشەممە 17ـی 2ـی 2025، شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، "لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەیەکی برایەنەمان ئەنجامدا."

شاندی ئیمراڵی لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان لە بارەی پرۆسەی ئاشتی، ئەمرۆ گەیشتە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

پاش کۆبوونەوەکە، شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، "لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەیەکی برایانەمان ئەنجامدا، رێز و سڵاوی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلانمان پێ راگەیاند".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نێچیرڤان بارزانی پشتگیرییەکی گەورە بە پرۆسەی ئاشتی دەدات و هەموو هەوڵێک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەدات."

جەختیشی کردەوە کە، "هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگن و جێگەی بایەخە، گەلی کورد پێویستییان بە برایەتی و یەکریزی هەیە."

بڕیارە هەر ئەمرۆ، شاندی ئیمراڵی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.


AM:11:27:17/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت