بەریتانیا و هەرێمی کوردستان رێککەوتن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2024، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد کە تیایدا زنجیرەیەک رێککەوتنی هاوکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان و بەرزکردنی ئاستی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ هەردوولا واژۆ کرد.
لەبارەی سەردانەکەوە کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، دیداری لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، "بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەسەر بەهێزکردنی کاری هاوبەشە بنەڕەتییەکانیان وەک تاوانی رێکخراوەیی جدی و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان رێککەوتن".
ئەوەش هاتووە، "بە هەمان شێوە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتی پەیوەندی پتەوتر لە هەردوو وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو زانیارییە هەڵانەی کە قاچاخچییەکان بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوی دەکەنەوە".
بەریتانیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر دابینکردنی بودجە بۆ پرۆژەیەکی ئاسایشی سنووری هەرێمی کوردستان، لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، "دەمەوێت سوپاسی ئەم میواندارییە بکەم، ئەمە هاوبەشییەکی نوێی گرنگە لە نێوان حکوومەتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بۆ بنیاتنانی ئاسایش و سەلامەتی خەڵک".
PM:09:30:28/11/2024
ئهم بابهته 1484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت