نوێترین زانیاری له بارهی خهرجكردنی مووچهی مانگی شهشی وهزارهتی كارهبا
وێستگهنیوزـ
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم تێبینییەکانی بەغدادیان لەسەر لیستی موچەی وەزارەتی کارەبا چارەسەرکردوە و چاوەڕوان دەکەن بەم زوانە موچەی مانگی شەش-ی فەرمانبەران خەرج بکرێت.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارتی کارەبای حکومەتی هەرێم بە میدیای فهرمی گۆڕانی راگەیاند، هەفتەی رابردوو هەردوو لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی وربینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردوە و کاریان لەسەر تێبینی و سەرنجەکان کردوە، بەتایبەت چارەسەرکردنی گرفتی ئەو دوو هەزار و 800 پۆلیسەی وەزارەتی ناوخۆ کەلەسەر میلاکی وەزارەتی کارەبان.
وتیشی: "لە ئێستادا هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی وەزارەتی کارەبا نەماوە و چاوەڕوان دەکەن، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر راسپاردەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا خەرج بکات".
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم کە رەوانەی بەغدا کراوە، ئەو لیستەیە کە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی وردبینیکردن بوون تیایدا، دوای تەواوبونی وردبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت دەست بەناردنی پارەی مووچە بکرێت.
AM:11:26:24/07/2024
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت