سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتی‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی نوێ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی به‌شداریكردنیانه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "ئه‌مجاره‌ هاوبه‌شی حكومه‌ت ده‌بین نه‌ك به‌شدار".


سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی  نیشتمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "یه‌كێتی‌ پێی‌ باشه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ هه‌رێم به‌شداری‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك شه‌ریك بن نه‌ك وه‌ك به‌شداربوو".

وتیشی‌: "ئه‌وه‌نییه‌ كابینه‌ هینی‌ لایه‌نێك بێت و یه‌كێتی‌ به‌شداربوو بێت، یه‌كێتی‌ شتی‌ واناكات".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "یه‌كێتی‌ وه‌كو شه‌ریك به‌شداری‌ كابینه‌ی‌ نوێ ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ شه‌راكه‌ت بڕیار ده‌دات".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "زۆر گوێ‌ له‌ قسه‌ی‌ هه‌ندی‌ نابه‌رپرس رانه‌گرین كه‌ له‌ ئێستاوه‌ ئیعلانی‌ شێوه‌ی‌ كابینه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و زه‌مانه‌ به‌سه‌ر چوو".

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی كه‌ هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ پارتی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان تا ئێستا ئه‌و حزبه‌ 23 كورسی هه‌یه‌ و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ پارتییه‌ 39 كورسی هه‌یه‌ و، حزبی سێیه‌میش كه‌ نه‌وه‌ی نوێیه‌ 15 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌.


 




PM:05:57:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 6376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو