له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی عه‌ربه‌ت گیانله‌ده‌ستدان و بریندار هەیە

‌دیمەنێک لە رووداوەکە

وێستگه‌نیوزـ

لە رووداوێکى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت_ سلێمانی، دوو کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسى تریش برینداربوون.


سامان نادر، بەرپرسى سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى بە وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: رووداوەکە لەسەر رێگاى سلێمانى-عەربەت روویداوە.

باسی له‌وه‌شكرد، "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و دوانی دیكه‌ش بریندارن".

سامان نادر، ئه‌وه‌شی زیاد كرد، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ گواستنەوەی تەرم و بریندارەکان.




AM:09:40:24/07/2024








ئه‌م بابه‌ته 9604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو