سۆران عومه‌ر: له‌لیستی مووچه‌ی مانگی 7ی هێزه ئه‌منیه‌كان، ئه‌وانه‌شی وازیانهێناوه ناویان خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌لیستی مووچه‌ی مانگی 7ی هێزه ئه‌منیه‌كان، ئه‌وانه‌شی وازیانهێناوه ناویان خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌مانه فێڵ له‌شه‌یتانیش ئه‌كه‌ن!".
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له لیستی مووچه‌ی مانگی 7ی هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌وانه‌ی وازیانهێناوه و داخڵی هروب بوون و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گیراوه، ناویان خراوه‌ته‌وه لیسته‌كه!".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "تێیاندایه ئێستا له‌حه‌شدی شه‌عبیه كه‌چی ناوی له‌لیستی پێشمه‌رگه داخڵكراوه‌ته‌وه! ئێسته ئه‌زانن بۆ ته‌وتین ناكه‌ن؟!".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مانه وازناهێنن له‌وه‌ی 32 ساڵه فێری بوون، هه‌ر بۆیه ئاماده نین له‌بانكی حكومی ته‌وتین بكه‌ن تاكو ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌یان هه‌ر به‌رده‌وام بێت".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "پێشمه‌رگه‌ی حه‌قیقی بووه به‌قوربانی ئه‌م بندیوار و ناڕاستیانه‌ی كه قه‌ت ده‌ستبه‌رداری نابن! ئه‌مانه فێڵ له‌شه‌یتانیش ئه‌كه‌ن!".
ئه‌م لێدوانه‌ی سۆران عومه‌ر دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا‌و لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینان به هاوتاكراوی ره‌وانه كراوه.
مانگی رابردوو لە رۆژی 29ـی حوزەیران لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازییەوە، لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و دوای پێنج رۆژ و لە رۆژی چواری تەمووز بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
رۆژی حەوتی تەمموزی 2024 بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی کارەبا، هێشتا فەرمانبەرانی ئەو دوو دامەزراوەیە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
PM:04:42:22/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت