كاندیدێكی پارتی كشایه‌وه و ده‌ڵێت "لیسته‌كه كه‌سی وای تیایه هاوشانی من نییه"
لوقمان نانه‌كه‌لی
وێستگه‌نیوز-
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "لیسته‌كه كه‌سی وای تیایه هاوشانی من نییه".
ئه‌مڕۆ لوقمان نانه‌كه‌لی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا كشانه‌وه‌ی خۆی ئاشكرا كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا لوقمان نانه‌كه‌لی نووسیویه‌تی: "من شانازی ده‌كه‌م به‌كاندید بوونی خۆم له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لۆ په‌رله‌مانی كوردستان، شانازیش ده‌كه‌م كه‌ڕێگای خه‌باتمان پاك و بێگه‌رده،خۆشمان وه‌ك عائله ئه‌ورێگایه‌مان هه‌لبژاردوه به‌ته‌عین بوون نه‌بوه و به‌مه‌صله‌حه‌ت نه‌بوه خه‌بات و حزبایه‌تی و ماندوبونمان ، قوربانیشمان داوه له‌و ڕێگایه‌دا، لۆیه به‌ئاره‌زووی خۆم ڕایده‌گه‌یه‌نم خۆم كێشاوه له‌و لیسته‌دا".
لوقمان نانه‌كه‌لی ده‌ڵێت: "نامه‌وێ ناوم له‌لیستێك دابێ كه‌سه‌كانی هه‌ندێكیان هاوشانی خه‌بات و ئاستی فكری من نه‌بن و به‌مه‌به‌ستی پله‌وپایه‌وپۆست و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن بێنه دام و ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك په‌رله‌مان كه‌شوێنی یاسا دانان وبڕیارو چاره‌نوسی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه نه‌ك تاكه كه‌س و حزبایه‌تی؟".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(کشانەوە لەکاندیدبونم لەپەرلەمان)
ئازیزان و خۆشەویستانی قەدرگران، بڕندناشۆی گەورە دەڵێ؛(خۆت چۆنی وابە، وامەبە وەک ئەوانی تر لێتیان دەوێ، هەتا ئالیەتی تەفکیرت تێک نەچێ)،
من شانازی دەکەم بەکاندید بوونی خۆم لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لۆ پەرلەمانی کوردستان، شانازیش دەکەم کەڕێگای خەباتمان پاک و بێگەردە،خۆشمان وەک عائلە ئەورێگایەمان هەلبژاردوە بەتەعین بوون نەبوە و بەمەصلەحەت نەبوە خەبات و حزبایەتی و ماندوبونمان ، قوربانیشمان داوە لەو ڕێگایەدا، لۆیە بەئارەزووی خۆم ڕایدەگەیەنم خۆم کێشاوە لەو لیستەدا،نامەوێ ناوم لەلیستێک دابێ کەسەکانی هەندێکیان هاوشانی خەبات و ئاستی فکری من نەبن و بەمەبەستی پلەوپایەوپۆست و خۆ دەوڵەمند کردن بێنە دام و دەزگایەکی گەورەی وەک پەرلەمان کەشوێنی یاسا دانان وبڕیارو چارەنوسی سیاسی نەتەوەیەکە نەک تاکە کەس و حزبایەتی؟
هەموتان دەزانن پسپۆری من یاسای گشتی و دەستوری و کارگێڕی و سزای تاوان و دەولی یە، چەندین ساڵە ئەوخزمەتەشم کردوە لەوەزارەتی تەندروستی بەپرۆژە یاسادانان و پەیرەو ڕێنمایی، شانازی دەکەم وەک (لقمان) لەنەخۆشخانەی نانەکەلی بمێنمەوە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە بکەم کەهەر لەسەرەتای ٢٠٠٤ وەلەگەل دامەزرانی دەستم هەبوە لەوێ، دەمەوی خزمەتی خەلکی خۆم بکەم ،
ڕۆژگار ڕۆژی لەدوایە !
زۆر زۆر بەداخەوە حەزم دەکرد ئەولیستە زۆرینەی مرۆڤی بەویقارو بەتجربەو کورد پەروەروشهادە بەرزی تێدا بێ ، نەک پێچەوانەکەی !زۆر سوپاس لۆ گشت لایەک، من لەکێ بم خزمەتکاری خەلکم.
هیوادارم کاندیدان لەبەرژەوەندی خەڵک کاربکەن .
ڕێز‌و تقدیرم لۆ هاوڕێیانی قەدرگران.
——————————
لقمان نانەکەلی
١٥-٧-٢٠٢٤
PM:11:58:15/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت