پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ بڕێكی زۆر چه‌كی بێمۆڵه‌تی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌زای خه‌بات و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌كی بێمۆڵه‌تدا گرتووه‌،، جه‌ختیش له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ "له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له‌ قه‌زای خه‌بات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كی بێمۆڵه‌تدا گرت".

دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌ كه‌ "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نایاسایی درێژه‌ی ده‌بێت له‌ ڕێگای ئۆپراسیۆن و دانانی بازگه‌ و خاڵی پشكنین له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان و پاراستنی هاووڵاتییان".


PM:09:59:15/07/2024






ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو