دەزگای ئاسایشی هەرێم: توڵەی شەهید جوامێرمان كرده‌وه
وێستگه‌نیوزـ
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تۆڵه‌ی شه‌هید جوامێر، ئه‌و ئاسایشه‌ی به‌هۆی هێرشی دوو چه‌كداری داعشه‌وه له قه‌ره‌هه‌نجیر شه‌هید كرا كرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری پاڵپشت بە لێکۆڵێنەوەکان لەگەڵ تیرۆریستی دەستگیرکراو، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی عیراق، پاش دیاریکردنی حەشارگە و مۆڵگەکانی داعش لە سنووری (چیای زەمبور)ی قەزای داقوق لە رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2024، بۆردومانکران و لەئەنجامدا سەرجەم تیرۆریستان لەناوبران و مۆڵگەکانیان بەتەواوی خاپوورکران.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق و فرۆکە جەنگییەکانی عیراق بەفرۆکەی (F-16) ئەنجامدرا، لەهەمان رۆژدا لەتۆڵەی شەهید جوامێر عه‌زیز.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، دوای ئەوەی لەناحیەی قەرەهەنجیر (دوو) چەکداری داعش رووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە و تیرۆریستێک کوژراو و چەکدارێکی داعش بە برینداری دەستگیرکرا، دەستبەجێ لەئەنجامی تۆڵەی شەهید جوامێر و سەرجەم شەهیدانی پاراستنی خاکی کوردستان ئەم ئۆپراسیۆنە گرنگە ئەنجامدرا، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئاسایش و ئارامی کوردستان.
PM:12:58:15/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 10216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت