نوێترین بڕیاری مه‌سعود بارزانی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ته‌ممووزی 2024 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا له عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا كه ئاندرو بیزلی كونسوڵی گشتیی بریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی بریتانیا له عێراق پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند ئه‌و سه‌ردانه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كه‌شێكی سیاسیی ئیجابی له‌ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بوو".
باره‌گای بارزانی ده‌ڵیت: "هه‌ر له‌و دیداره‌دا مه‌سعود بارزانی باسی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌غدا كرد و په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمیش جه‌ختی له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "رووداو و پێشهاته هه‌رێمایه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ته‌وه‌ری تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون".
كۆتایی مانگی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره 222ـی ساڵی 2024 تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد و رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.
PM:10:34:14/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت