ئایا ئێران به‌هۆی به‌كارهێنانی نه‌وتی به‌قاچاخبراوی كوردستان بووه‌ته دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت؟
وێستگه‌نیوز-
هه‌موان باس له به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌م پرسه نوێ نییه و چه‌ندین ساڵه له ئارادایه. به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه، به دیاریكراوی دوای راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا‌وه، نه‌خشه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
نه‌وتی به قاچاخبراوی كوردستان، له‌بری ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی توركیا‌وه ببرێته ده‌ره‌وه، له رێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌برێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م كاره، بریتین له كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت و به‌ڵێنده‌ره لاوه‌كییه‌كان "نه‌ناسراوه‌كان" نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌مو ئه‌وه‌ش له پرۆسه‌یه‌كدا رووده‌دات، ده‌كرێت وه‌ك "وێڵگه‌یه‌كی ئاڵۆز/متاهة غامضة" وه‌سفبكرێت.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بووه له گروپی ئه‌لیكترۆنی شۆفێری تانكه‌ری نه‌وت، داوایه‌كی زۆر و به‌رفراوان له‌و شۆفێرانه ده‌كرێت، نه‌وتی قاچاخی كوردستان بگوێزنه‌وه بۆ به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی زۆر سه‌یره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ندێك راپۆرتی ئێرانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، به دیاریكراوی له شاری بوشه‌هر، هاوڵاتیانی ئه‌و شاره، بێزاری خۆیان له‌و قه‌ره‌باڵغییه خنكێنه‌ره ده‌ربڕیوه كه تانكه‌ری نه‌وت و سوته‌مه‌نی عێراقی، دروستی‌یان كردووه، ئه‌مه جگه له رووداوه زۆره‌كانی هاتوچۆوه كه به‌هۆی ئه‌و تانكه‌رانه‌وه رووده‌ده‌ن.
دوای هه‌موو ئه‌وانه، راپۆرته دوور و درێژه‌كه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز دێت كه تێیدا باس له رێگاكانی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی كوردستان ده‌كات بۆ ئێران و توركیا، به‌ڵام بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی به قاچاخ بۆ توركیا ده‌برێت، زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ ئێران ده‌برێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، ئه‌م كۆمپانیایانه، ئه‌و نه‌وته به‌رهه‌مهێنراوه ده‌فرۆشنه‌وه به "به‌ڵێنده‌ری لاوه‌كی" و ئه‌وانیش به‌شێكی ئه‌م نه‌وته به پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌فرۆشن به پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان و به‌شه زۆره‌كه‌ی كه ده‌كاته 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، به قاچاخ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنه‌كه، ته‌نها له نێوان كۆمپانیا بیانییه‌كان و به‌ڵێنده‌ره لاوه‌كییه‌كاندایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، یان هیچ داهاتێكی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆیته‌رز پشتڕاستی ده‌كاته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له داتای كۆمپانیا بیانییه‌كاندا ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
به‌ڵام كۆمپانیا بیانییه‌كان، به‌رمیله نه‌وته‌كان به نرخێكی زۆر هه‌رزان ده‌فرۆشن و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته ته‌نها 35 دۆلار، ئه‌مه‌ش مانای وایه كۆمپانیا بیانییه‌كان مانگانه نزیكه‌ی 250 هه‌زار دۆلار داهاتیان ده‌بێت. به‌ڵێنده‌ره لاوه‌كییه‌كان نه‌وته‌كه به‌و نرخه هه‌رزانه ده‌كڕنه‌وه و پاشان به قاچاخ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ده‌كه‌ن.
ئه‌م كڕین و فرۆشتنه‌ی نه‌وت و بردنی به قاچاخ، چه‌ندین پرسیار و نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی دروستكردووه، له‌وانه و به‌ر له هه‌ر شتێك: ئه‌و به‌ڵێنده‌ره لاوه‌كییانه كێن؟ ئه‌ی نه‌وته به قاچاخبراوه‌كه به چه‌ند ده‌فرۆشن و چه‌ند خێری لێده‌كه‌ن؟ ئه‌ی تانكه‌ره نه‌وته‌كان له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌گه‌نه سنووری ئێران؟ پاشان چۆن چۆنی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ڕۆنه ناو خاكی ئێرانه‌وه و له‌وێوه ئه‌م نه‌وته بۆ كوێ ده‌ڕوات؟
ئاخر ئێران بۆ خۆی یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت، لێره‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، له‌وانه‌یه ئێران ئه‌م نه‌وته، به نرخێكی كه‌م بكڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بتوانێت بیفرۆشێت و وه‌ك نه‌وتی خۆی، به نرخی جیهانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات، به تایبه‌ت ئێران بۆ پێشخستن و به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆیدا، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا، دووچاری ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
ره‌نگه ئه‌م پرسه، پرسی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئێران، ئه‌وه روونبكاته‌وه، ئێران چۆن له ماوه‌یه‌كی كورتدا، له ئۆپێك و دوای سعودیه، بووه‌ته دووه‌م گه‌وره هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و عێراقی له‌سه‌ر رێگای خۆی لابردووه.
پێده‌چێت ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، سودی له‌م نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتبێت و پشكی خۆی له بازاڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزكردبێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌وه‌بێت، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی له وڵاته‌كه‌یدا زیاد بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه باس له هه‌ندێك ورده‌كاری دیكه ده‌كرێت كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن، پێشتر عێراق سكاڵاییه‌كی یاسایی له‌سه‌ر توركیا تۆمار كرد، به‌وه‌ی رێگه ده‌دات نه‌وتی كوردستان به خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات، بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی عێراقی له‌سه‌ربێت. ئه‌ی ئێستا عێراق چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، به‌وه‌ی رێگا ده‌دات نه‌وتی كوردستان، به تانكه‌ر به نێو خاكه‌كه‌یدا بڕوات و بگاته به‌نده‌ر عه‌باس؟
PM:05:32:12/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت