عەتا سەراوی فەرماندەی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەفڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکرا


وێستگەنیوز- 

عەتا سەراوی‌، ئەندامی‌ پێشووی‌ سەرکردایەتی‌ یەکێتی‌ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە ئاسایشی سلێمانی‌ دەستگیرکراوە و پەیامێکی‌ ئاراستەی‌ بافڵ تاڵەبانی‌ و قوباد تاڵەبانی‌ کرد، دوای ئەو پەیامەش، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/٥ هاوڵاتی عەتا سەراوی، ئەندامی‌ پێشووی‌ سەرکردایەتی‌ یەکێتی‌ دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکە ئەوەی بۆ وێستگە نیوز ئاشکراکرد، کە عه‌تا سه‌راوی داواکراو بووە بەماددەی ( ٤٥٦ )لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بە ماددەی ( ٢ )لە یاسای ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراوە، تۆمەتبارە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، بەمەبەستی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و نانەوەی پشێوی.

عەتا سەراوی‌ لە پەیامەکەیدا وتبوی، "کاتژمێر چواری‌ بەیانی‌ ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنم بە فڕۆکەخانەی‌ سلێمانی‌ ھێزێکی زۆرت سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمان یان پێ کراوە لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم، بێ ئەوەی بزانم بۆ و لەپایی چی و بەفەرمانی کێ و وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم، لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام."

عەتا سەراوی‌ نوسیویەتی‌: دەمەوێ چاک بزانن یەکێتی‌ ھی ئێمەیەو ئەوانەی‌ دەیانەوێت لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین و بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێت لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی یەکێتییە بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە.

سەراوی دەڵێت "داوا لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی‌ دەکەم، تکایە من ئامادەیی ڕووبەڕووبونەوەی‌ ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمە کەبۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن ،بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن ."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەراوی تکای کردوەو نوسیویەتی: "تکایە ئەمە ڕانەگرن، دەرئەنجام کێ لەپشتئەم بێڕێزییەوە بێت، بێ باج نابێت لێی دەربچێ، دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەرییەتانە دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ."


AM:10:50:05/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت