بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سوننه‌كان كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سوننه‌كان، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كه‌شێكی ئه‌رێنی له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هاتۆته ئارا، داواشیكرد كه یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر بن و پرسی دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ی ته‌ممووزی 2024، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ماڵی شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر له شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان كۆبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی هاتووه كه "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركرده و لایه‌نه سوننه‌كان پێزانینیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا هه‌بوو و به سه‌ردانێكی مێژوویی و گرنگ له‌قه‌ڵه‌میان دا كه ده‌رئه‌نجام و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی به‌جێ ده‌هێڵێت. هه‌روه‌ها باسیشیان له داخوازییه‌كان و گیروگرفته‌كانی پێكهاته‌ی سووننه و كێشه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان داوایان له مه‌سعود بارزانی كرد كه "یارمه‌تیده‌ری پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و داخوازییه‌كانیان و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه بوونی بارزانی له به‌غدا پشت و په‌نایه بۆ پێكهاته‌ی سووننه و پێكهاته‌كانی تری عێراق و هێز ده‌داته پڕۆسه‌ی سیاسی".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی پارتی خۆشحاڵیی خۆی به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننه‌كان ده‌ربڕی و هیواشی خواست كه "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان لایه‌نه‌كان".
له به‌شێكی تری ئه‌و دانیشتنه‌دا بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان بۆ هۆكاره‌كانی سه‌ردانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ڕایگه‌یاند كه "كه‌شێكی ئه‌رێنی له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هاتۆته ئارا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر كۆسپ و ناته‌بایی و كێشه‌كاندا زاڵ ببین".
په‌یوه‌ست به بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و بابه‌ته ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه و پێویسته بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی و نیشتیمانی له‌وباره‌یه هه‌بێت كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه بكات".
له‌باره‌ی پرسی دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و داهاتوو و چاره‌نووس له‌سه‌رووی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی و حزبیه و داوای كرد كه لایه‌نه سوننه‌كان یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر بن و ئه‌و پرسه به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت".
PM:04:23:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت