شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رمای هه‌رێم ده‌گاته 49 پله
وێستگه‌نیوزـ
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، بەهۆی ئه‌و شەپۆلە گەرمای زەریای هیندی گرتووه‌ته‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له هه‌ندێك ناوچه پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته 49 پله.
سالار حاجی عەلی، شاره‌زایی كه‌شناسی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "لە ئەنجامی دابەزینی بارستە هەوایەکی سارد، بۆ سەر ئەوروپا و بۆ وڵاتانی بەشێکی باکوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک تورکیا و بەشێکی ئێران کە کاریگەری خستوبوە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەندێک ناوچە وەک ناوچە شاخاویەکان کەشێکی فێنکی دروست کرد بو، پلەکانی گەرمای چەند پلەیەک دابەزاندوبو، ئەم کەشە فێنکە کۆتایی دێت و بارستە ساردەکە هەڵدەکشێتەوە بارستەی شەپۆلی گەرما جێگای دەگرێتەوە".
باسی له‌وه‌شكرد: هەر لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری روو دەدات لە پلەکانی گەرما کە روو لەبەرزبونەوە دەکات بۆ رۆژی هەینی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە.
به وته‌ی سالار حاجی عه‌لی، "بەهۆی شەپۆلە گەرمای زەریای هیندی هاتنی شێیه‌كی زۆر بۆ رۆژی هەینی دەبێتە چەقی شەپۆلە گەرمای زۆر بەتین هەست بەگەرمایەکی زۆر دەکرێت، ئەم گەرمایە بۆ درختە بەرییەکان سودی دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا بۆ دروختی دارەبەن سودێکی زۆری هەیە بۆ دەرهایشتەی (بنێشی تاڵ)، دواتر، بۆ رۆژی شەممە کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی دواتر پلەکانی گەرما جارێکی تر روو لە دابەزین دەکات".
ئه‌و كه‌شناسه كورده وتی: شاری سلێمانی لە سەرو °40 وەک °44پلە نزمترین پلە °22بۆ بۆنزیک °25 پلە
شاری هەولێر سەرو °40 وەک °45 بۆ °46 پلە نزمترین پلە °26بۆ نزیک °29 پلە
شاری کەرکوک سەرو °40 وەک °46 بۆ °47پلە نزمترین پلە °32بۆ °35پلە
شاری دهۆک سەرو °40 وەک °44 پلە نزمترین پلە °25بۆ °28 پلە
شاری هەڵەبجە سەرو °40 وەک °45 پلە دەبێت نزمترین پلە °24بۆ °28پلە دەبێت
لە ناوچەکانی گەرمیان دەچێتە سەرو °45 وەک نزیک °49 پلە دەبێت.
PM:03:57:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت