فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشتە دەست فەرمانبەران
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار داواى لیستى ناوى فەرمانبەران لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەکات بەمەبەستى پێدانى زەوى.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەنوسراوەکەدا داواى بەڵێننامە و فۆرمى دابەشکردنى زەوى لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و نەخۆشخانەکانى سنوورى خۆى کردووە و داواشیکردووە بەگوێرەى مەرج و رێنماییەکان لیستى ناوى فەرمانبەرانی بۆ بەرزبکەنەوە و ئەوانیش ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى بکەن.
لەنوسراوەکەدا باس لەوەشکراوە، پێویستە لەماوەى هەفتەیەکدا لیستى ناوى فەرمانبەران ئامادەبکرێت و بۆیان بەرزبکرێتەوە.
ئەنجوومەنى وەزیران، لە مانگى ئازار بڕیاریدا زەوى بدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینانى سودمەند نەبوو لەوەرگرتنى زەوى و پێشینەکان، بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەو فەرمانبەرانەى کە خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە و پێشتر سوودمەند نەبوون زەوییان پێدەدرێت.
PM:02:56:04/07/2024
ئهم بابهته 18220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت