بارزانی‌ بۆ سێ‌ بابه‌ت له‌به‌غدایه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقەوە پێشوازی لێ کرا، وێستگه‌ نیوزیش زانیویه‌تی كه‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سێ بابه‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی كردوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، بارزانی به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌سه‌ر نێو ماڵی‌ سونه‌ و دانانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق قسه‌ بكات.

بابه‌تی دووه‌می بارزانیش تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌كه‌كه‌ و سێیه‌م بابه‌تیش، دانانی‌ پارێزگاری كه‌ركوكه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر بارەگای بارزانی رایگه‌یاندبوو  بارزانی لە شاری بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان دەبێت.

وه‌ك باره‌گای بارزانی رایگه‌یاندبوو: یەکەم کۆبونەوەی بارزانی لە بەغدا، کاتژمێر 01:001ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت و دواتر لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.


PM:12:40:03/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 6812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت