سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هه‌ولێر راده‌گیرێن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزاری، سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هه‌ولێر راده‌گیرێن و هاوڵاتیانی دڵنیا كرده‌وه كه بوونی هێزێكی زۆر له فرۆكه‌خانه‌كه، په‌یوه‌سته به‌و مه‌شقه‌وه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئاگاداری گەشتیارانی فڕۆکەخانەکە كرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 03-07-2024 بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راده‌گیرێن، لەبارەی هۆکارەکەشیەوە دەڵێت، " له فڕۆكه‌خانەدایە."
فڕۆکەخانەکە هاوڵاتیانیشی دڵنیا دەکاتەوە، "هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی (ژمارەیەکی) زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه، په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه."
AM:10:43:03/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت