دوزخورماتوو..له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 5 كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوزـ
ئەمشەو له قەزای دوزخورماتوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه پێنج کەس برینداربوون و سیانیان تەندروستیان ناجێگیرە.
به‌پێی دوایین زانیاری، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبێكی چێندراو بووه كه له‌ناو زبڵدانێكدا له‌ناو بازاری گه‌وره‌ی تایبه‌ت به توركمانه شیعه‌كان دانرابوو، به‌هۆشیه‌وه پێنج کەس بریندار بوون و لە ناو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەیە.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سیان له برینداره‌كان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون کە کەرکوک.
PM:11:51:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت