كه‌شناسێكی هه‌رێم: چاوه‌روانی بارانی کورتخایەن و هەرەتریشقەو نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
شاره‌زایه‌كی كهشناسییی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه بارسته هه‌وایه‌ك داده‌به‌زێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست و له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارانی كورتخایه‌ن و هه‌وره‌تریشقه هه‌یه.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی به وێستگه نیوز-ی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 23/6/2024 بەهۆی دابەینی بارستە هەوایەک بۆسەر دەریایی سپی ناوەراست و گەیشتنی هەندێک شێ لە ناوچە عەرەبەیەکان ئەگەری بارانی کورت خایەن هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم و هەندێ لە ناوسەنتەری شارەکانیش بە دیاری نەکراوی بگڕێتەوە.
ئه‌و كه‌شناسه پێشبینیشی كردوه كه له هه‌مان رۆژدا بای باشووری ڕۆژئاواییش چالاک دەبێت .
بۆ رۆژی دووشەممە 24/6/2024، پشتیوان ئیبراهیم پێشبینیی كردوه كه پلەکانی گەرمی 3 بۆ 5 پلە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە ئەم نزمبونەوەیهش بۆماوەی 72 کاتژمێر بەرەوام دەبێت زیاتر کاریگەری بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەبێت .
PM:06:18:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت