"له رووداوه‌كه‌ی رومادی 4 حاجی هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ست دا"
وێستگه‌نیوز-
له رووداوی هاتووچۆكهی پارێزگای رومادی كه ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا، چوار حاجی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا و حاجییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.
كاروان ستوونی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێشینوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22-06-2024 ئۆتۆمبێلێكی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ڕومادییه‌وه بۆ سلێمانی وه‌رگه‌ڕا.
كاروان ستوونی وتی: "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا چوار حاجی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا".
وتیشی: "هاوكات حاجییه‌كی تر بریندار بووه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌ژێر چاودێریی چڕدایه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ر پێنج حاجییهكه دانیشتووی شاری سلێمانی بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌هۆی ته‌قینی تایه‌یه‌كی وه‌رگه‌ڕاوه".
روونیشیكرده‌وه كه "حاجییه‌كان به ڤیزای گه‌شتیاریی چوونه‌ته سعودیه، نه‌ك له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینییه‌وه".
كاروان ستوونی راشیگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ئه‌نبار بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان و پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێویست بۆ ئه‌و حاجییه‌ی له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه.
PM:02:38:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت