ئه‌دهه‌م بارزانی به‌نیازه‌ قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نوێ رابگه‌نێت


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌دهه‌م بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی كرد و له‌و بۆنه‌یه‌شدا باسی له‌ ئاماده‌باشیی خۆیان كرد بۆ راگه‌یاندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نوێ و به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی سیاسی.

له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت: "هەندێ لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن كە بووەتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر هەرێمەكەمان، هەندێ لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن كە بووەتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر هەرێمەكەمان."

په‌یامه‌كه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان 
پەیامێک لە ‌‌ئەدهەم بارزانیەوە

ـ جەماوەری خۆشەویستی كورد و كوردستانیان،
سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵات، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوە دەكەم و ئومێدەوارم هەمیشە لە خۆشیدابن و دوربن لە هەر ناخۆشیەك.
ـ لێرەوە بە دەرفەتی دەزانم باس لەو دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی باشوری كوردستان بكەم لە خۆبەدەستەوە نەدانی هەندێ لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن كە بووەتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر هەرێمەكەمان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە.

ـ دەمەوێت ئەوە ئاشكرا بكەم ئێمەش بەپێی ویستی جەماوەری خۆشەویست لە وانەیە لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لەو پرۆسە دیموكراسیە بكەین،  ئەگەر بە رێكارە یاسایەكان ڕابگەین. 

ـ وەك هەموان ئاگادارن باشوری كوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەكان بەجۆرێكن، پێم وایە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردن و ڕۆڵی سەرەكی شەقام دەتوانێت گۆڕانكاری لەم سیستەمە حكومڕانیەدا بكات.

ـ ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازەو چاوەڕێ دەكرێت ببێتە هۆكارێك كە گۆڕانكاری سەرەكی لەم دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی وڵاتدا ڕووبدات.



PM:09:33:15/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت