بافڵ تاڵه‌بانی: جه‌ژن هاندەرمان بێت بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی قورباندا، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئومێدواره‌ كه‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ هاندەر بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزی تا هەمووان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت:"جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن ".

سه‌رۆكی یه‌كێتی وتویه‌تی:" ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان. هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی نێوانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین".


PM:09:01:15/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت