نێچیرڤان بارزانی: لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه
وێستگه نیوزـ
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوەو رایگه‌یاندوه: له‌م بۆنه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تازه بكه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
جه‌ژنی قوربان به گه‌رمی له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان و ته‌واوی موسڵمانان له عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی خێر و كامه‌رانی بێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، هیوای سه‌لامه‌تی و پشوویه‌كی خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
له‌م بۆنه‌یه‌دا با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژیانی ڕۆژانه و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تازه بكه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه.
یه‌زدانی مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنی هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/6/15
PM:07:22:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت