پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك دەستگیركران


وێستگه‌ نیوزـ

بنكەی پۆلیسی عەربەت سه‌ربه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلسی سلێمانی، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد.

پۆليسی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.

لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرنجام و كەمتر لە چوار كاتژمێر لەلێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار (ج، ف، ح لەدایكبووی 1987 ) (ه، ه، م لەدایكبووی 2008 )، (ه، ه، م لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .


AM:10:58:14/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت