یەكەم كارمەندی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

‌ سەلیم فەرحان

وێستگەنیوز

یەكەم كارمەندی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

ئەمڕۆ سەلیم فەرحان كە وێنەگری تیشك بووە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، گیانی لە دەستدانی سەلیم دەبێتە یەكەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی كارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای دھۆك .

جێی ئاماژەیە لەم هەفتەیەوە ئامارەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگای دهۆك بەرەو هەڵكشان دەڕۆن و ئەمەش دەبێتە حەوتەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بەكۆرۆنا لە سنوری پارێزگای دھۆك.


PM:05:48:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت