وێستگە نیوز ژمارەی گەشتیارانی جەژنی قوربان بۆ سلێمانی ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 70 هەزار گەشتیار بەمەبەستی گەشتیاری روویان لەناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای سلێمانی كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، لەپێش جەژن و لەكاتی جەژنی قورباندا نزیكەی 70 هەزار گەشتیاری عەرەب لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق روویان لەپارێزگای سلێمانی كردووە و هەمووشیان بەشێوەی خێزانی هاتوون، نەك گروپی گەشتیاری، هاتنی ئەو گەشتیارانەش بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان بووە و تاڕادەیەك بووە هۆی بوژاندنەوەی كەرتی ئابوری.

ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەناوەڕاستی مانگی شوباتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگەی نەدا هیچ گەشتیارێكی رووبكاتە هەرێمی كوردستان.


PM:03:23:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت