فراكسيۆنی پارتی: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی رێككه‌وتین
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی فراكسێۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له‌دوای دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێككه‌وتوون كه 24 كاتژمێر كۆبونه‌وه‌كه دوابخرێت وتی"سبه‌ی به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی كاره‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات".
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسێۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ فراكسێۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش ڕێكه‌وتووین كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن، چونكه ئه‌وان خۆیان داوای دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان كرد.
ئه‌مرۆ وابڕیاربوو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و هه‌رێم، كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی و هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كان كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بیانووی بۆ به‌شدارینه‌كردنی ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕه‌وانه كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان جێ به‌جێ ده‌كات و نمونه‌ش بۆ ئه‌و تاكڕه‌وییانه سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سۆران عومه‌ر و ناشه‌فافی داهاته‌كانی كوردستانه به‌تایبه‌تی نه‌وت.
ئومێد خۆشناو، ڕاشیگه‌یاند كه "سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌مان كارنامه‌وه ئه‌نجامئه‌درێت، هیوادارین فراكسێۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببێته‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌و ئه‌نجام ئه‌درێت، له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌نجامنادرێت ئه‌گه‌ر بێت و نیساب ته‌واو نه‌كات".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له دوێنێ شه‌وه‌وه نیچیرڤان بارزانی له‌رێگه‌ی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه فراكسێنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌سرور بارزانی راسته‌وخۆ وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی ئاگاداركردۆته‌وه كه به پیر ئه‌و بانگێشتانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بڕۆن كه‌داوای ئاماده‌بوونی چه‌ند وه‌زیرێكی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆیكردۆته‌وه هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌ك بوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌بووه كه بۆ بڕیاری به‌شداریكردنه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كان ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیچیرڤان بارزانی بۆ به‌شداریكردنی یه‌كێتی و ئاسایبوونه‌وه‌ی بارودۆخی په‌رله‌مانی كوردستان ئومێدی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه 24 كاتژمێر كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه.
وێستگه زانیویه‌تی نیچیرڤان بارزانی ئومێدی به‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه كه بڕیاری دوباره به‌شداریكردنی فراكسێۆنی یه‌كێتی بداته‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕوون نییه.
لە بەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرکردایەتی ئەو فشارە دەکات کە دەبێت کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێ یەکێتی ئەنجامبدرێت، لەبەرەی یەکێتیش لاهور شێخ جەنگی خاوەنی کۆکردنەوەی ئەو بۆچوونە زاڵەیە کە بەشداری کۆبونەوەکان نەکرێت و ژیانی پەرلەمانی فراکسێۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێردرێت.
ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره شەشی ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ی بۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27 دا .
PM:12:32:26/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت