وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی چه‌ند دادوه‌رێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ نووسراوێكی له‌و جۆره بۆ ئه‌وان نه‌هاتووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2020 بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: "ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك".
ده‌شڵێت: "ئێمە بۆ هەموو لایەكی رادەگەیه‌نین، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.
AM:10:36:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 11436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت