عهلی قهرهداغی فهتوایهكی له بارهی نوێژی به كۆمهڵ له مزگهوتهكان دهركرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سكرتێری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان رایگەیاند، موسوڵمانان دەتوانن لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نەچن بۆ نوێژە بەكۆمەڵەكان لە مزگەوت و لەماڵەكانی خۆیاندا ئەركە ئاینییەكان ئەنجامبدەن.
عەلی محێدین قەرەداغی، سكرتێری گشتی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە فەتوایەكی لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەركردووە و تیایدا رایگەیاندووە، بە پێی راڤەی دەقە قورئانییەكان لە ئێستادا كە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، موسوڵمانان دەتوانن نەچن بۆ نوێژە بەكۆمەڵەكان لە مزگەوتەكاندا و تەنانەت رێگەش دراوە بەوەی مەراسیمی نوێژی هەینیش لە مزگەتەكاندا ئەنجامنەدرێت و نوێژەكان لە ماڵەوە بکرێن.
قەرەداغی بۆ روونكردنەوە و پشتڕاستكردنەوەی فەتواكەی ئاماژەی بە چەند دەقێكی قورئان و فەرموودە كردووە، لەوانەش ئایەتی ژمارە 78 لە سورەتی حەج و ژمارە 185ی سورەتی بەقەرە.
هــ. ر
PM:02:31:02/03/2020
ئهم بابهته 5976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت