فەتوایەک: مێرد ده‌توانێت سەرجێگایی له‌گه‌ڵ ژنه مردووه‌كه‌ی بكات
وێستگه نیوزـ
مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌زهه‌ر له فه‌توایه‌كدا رایگه‌یاند كه سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری مردوو جائیزه، دواتریش ئه‌و فه‌توایه مشتومڕێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
د.سه‌بری عه‌بدلره‌ئوف، مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر رایگه‌یاند: سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری مردوو به "زینا" هه‌ژمار ناكرێ و هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر نییه، چونكه له شه‌رعدا حه‌رم نییه و ئه‌وكه‌سه له بنه‌ڕه‌تدا هاوسه‌ری بووه."
ئه‌و مامۆستایه به‌پێی فه‌تواكه‌ی رونیكردووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن زۆر ده‌گمه‌نن و زیانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ خودی خۆیه‌تی كه چ نه‌خۆشییه‌كی توش ده‌بێت، ئه‌وه‌شی ئه‌و كاره ده‌كات پێی ده‌وترێت "سێكسی ماڵئاوایی" به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نییه و حه‌ڵاڵی خۆیه‌تی، به‌ڵام كاره‌كه مرۆڤانه نییه و له كۆمه‌ڵگه‌دا په‌سه‌ندكراو نییه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیه هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند و فه‌تواكه‌یان ره‌تكرده‌وه و به چه‌واشه‌كارییان له‌قه‌ڵه‌مدا، چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان دژی رێزگرتنه له كه‌سی مردوو، داواشیانكرد كه لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سه بكرێت كه فه‌تواكه‌یان ده‌ركردووه.
هاوكات د. محه‌مه‌د موختار جومعه، وه‌زیری ئه‌وقافی میسر رایگه‌یاند كه ده‌ركردنی هه‌ندێك فه‌توا دانایی پێوه دیار نییه و به‌بێ هیچ تێگه‌یشتنێك ده‌رده‌كرێت كه زیان به ئایینی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زیری ئه‌وقافی میسر راشیگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر دوژمنانی ئیسلام بانگ بكه‌ین و بڵێین فه‌رمون ئایینه‌كه‌مان خراپ بكه‌ن، هێنده‌ی ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه ناشرینی ناكه‌ن كه ئێستا به ئایینی ده‌كه‌ن"، وتوشیه‌تی: "به‌ویژدانتان مرۆڤ ئه‌گه‌ر تۆزێك هه‌ستی مرۆڤایه‌تیی تێدا بێت قسه‌ی وا ده‌كات؟ هه‌یه بیر له‌وه بكاته‌وه سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ خانمێكی مردوو بكات، خه‌ڵكینه خوا ببه‌پرستن."
وه‌زیره میسرییه‌كه هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه و وتویه‌تی: "كاتێك فه‌توای شاز له خاوه‌ن بیری توندڕه‌و ده‌ربچێت، ئه‌مه قه‌ینا، به‌ڵام فه‌تواكه كه‌سانێك ده‌ری بكه‌ن كه له‌سه‌ر ئه‌هلی زانست حساب ده‌كرێن، ئه‌مه كاره‌ساته."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.ئه‌حمه‌د حوسنی، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی فێركاریی زانكۆ ئاشكرایكرد كه زانكۆكه‌یان د. سه‌بری عه‌بدلره‌ئوفی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كردووه و رایگه‌یاند كه نازانن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و مامۆستایه فه‌تواكه‌ی ده‌ركردووه و چ به‌ڵگه‌یه‌كی لایه ئه‌وه بسه‌لمێنێت.
د.سه‌بری عه‌بدلره‌ئوف، مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌ر
PM:09:00:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6255
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت