دۆكۆمێنتێك له‌سه‌ر شادی نه‌وزاد بڵاوكرایه‌وه
شادی نه‌وزاد
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات كه‌له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به خه‌ڵكی دابوو له باره‌ی خانه‌نشینی مووچه‌ی پهرلهمانتارو پله باڵاكان.
پێش هەڵبژاردنی وەک پەرلەمانتاری کوردستان و خۆ کاندیدکردنی لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، شادی نەوزاد، لە بەڵێننامەیەکدا بەڵێنی داوە کە دەنگ بە هیچ پڕۆژەو بەرنامەیەک نەدا کە دژی بەرنامەکانی فراکسیۆنەکەی بێت، بەڵام ئەمڕۆ دەنگی بە پڕۆژە یاسای چاکسازیدا کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەنگی پێنەداو دژی وەستایەوە.
له بهڵێننامهکەدا هاتووە: "من وه‌ك كاندیدی ژماره سێی نه‌وه‌ی نوێ له لیستی ژماره 134 بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر دهبچم و ببمه په‌رله‌مانتار وه‌ك ئه‌ركی سیاسی و ئه‌خلاقی سوێند ده‌خۆم و به‌ڵێن ده‌ده‌م كه: پابه‌ندی به‌رنامه‌و ئه‌جێندا سیاسییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بم و له ژێر هیچ فشارێكی مادی و مه‌عنه‌وی هیچ هه‌ڵوێستێك وه‌رناگرم كه دژی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بێت، پشتیوانی هه‌موو پڕۆژانه ده‌بم كه نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی پشتگیریان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌نگ ناده‌م به هیچ پڕۆژه و بڕیارێك كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ".
شادی نه‌وزاد ده‌نگی به پڕۆژه یاسای چاكسازیدا كه تیایدا په‌رله‌مانتاران دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌یان به سه‌دا 15ی مووچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌بن، له‌كاتێكدا به‌پێی به‌ڵێننامه‌كه شادی نه‌وزاد، دژی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتار و پله باڵاكانه.
PM:02:26:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 12984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت