ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌دات
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر بدات.
بەپێی راگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هێنا بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە و بڕیاریشە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.
لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاکان کە لە پڕۆژەیاساکەدا جێگیرکراوە، ناکۆکی بەشێک لە پەرلەمانتاران و هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و چەندین خۆپیشاندانیش بەڕێوەچوون.
رووپاک ئەحمەد، پەرلەماتارێکی کۆمەڵیش بە وێستگه نیوزی راگەیاند، کەمترین مووچەی خانەنشینی کە 400 هەزار بێت، بە بیانوی بارگرانی دارایی لە پڕۆژەیاساکەدا لابراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوێنێ لیژنەی یاسایی و دارایی راپۆرتی کۆتای‌یان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.
هاوكات عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: عه‌لی حه‌مه ساڵح له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتیه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: راپۆرتی لیژنەی ھاوبەش تەواوبووه و رۆژی پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، یاسای چاکسازی پەسەند دەکرێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح 11 خاڵی باسكردووه كه تیایدا به‌پێی یاسای چاكسازی گۆڕانكاری له مووچه‌ی خانه‌نشینی روو ده‌دات و مووچه "نایاساییه‌كان" ده‌بڕدرێت.
11 خاڵه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح:
1- ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر لیواو و عه‌قیدو عه‌مییدو ... ھتد، خستنە باری یاسایی، یەکێک ئەگەر مەرجی یاسایی تیادابێت.
2- رێکخستنەوەی لیستی شەھیدان و کەمئەندامی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین، لەوانەی شایستەی یاساییان نیە.
3- وەرگرتنەوەی پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە.
4- رێگریکردن لە دوو جار سودمەند بوون لە مووچە جگە لە کەسوکاری شەھیدو ئەنفال و زیندانی سیاسی
5- شەش جێگا ھەیە فەرمانگەی خانەنشینن و ھۆکارێکن بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوەو خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە.
6- پاسەوانی لە کوردستاندا بوە بە ھۆکارێکی گەورەی گەندەڵی و نادادی، ئەویش رێکدەخرێتەوە بە پێی پێوەر کێ دەبێت پاسەوانی ھەبێت و چەندی ھەبێت.
7- ھیچ ھێزێکی سەربازی و حزبی یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت.
8- دروستکردنی سندوقی خانەنشینی جێگیر دەکرێت.
9- نزیکەی 800 ملیار دیناری قەرزی بازرگانەکان وەردەگیرێتەوەو بەکاردەھێندرێت بۆ پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشینی کەم.
10- ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنیەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی.
11- پاشەکەوتی مووچە دەخرێتە ژمارە حسابێک و وەزارەتی دارایی رێنمای بۆ دەردەکات..
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە گرنگە، بەڵام لای ئێمە چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان....... ھتد ھەنگاوە گرنگەکانی چاکسازین، ئەوەی ئێستا تەنیا یەک ھەنگاوە لە چەندین".
هــ. ر
AM:08:36:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت