راستەوخۆ.. په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی دەکات
دیمەنێک لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به گفتوگۆكان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دوو پڕۆژه‌یاسا ده‌نگیان له‌سه‌ر درا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2020، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تیایدا هه‌ردوو پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و پڕۆژەبڕیاری دیاریکردنی بۆنە تورکمانییەکان په‌سه‌ندكران، دواتریش پەرلەمان دەستی بە گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای چاکسازی كرد.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: تا ئەوکاتەی دانیشتنەکە بێ کێشە و موزایەدە بەڕێوەبچێت بەشێوەی ئاشکرا دەبێت و هەر کاتێک زانرا دانیشتنەکە لایەنی موزادیە و کێشەی تێدەکەوێت دانیشتنەکە دەکەنە داخراو، ئەمەش دەخەنە دەنگدانه‌وه.
به‌ر له تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ش هه‌ریه‌ك رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و عەبدوڵا حاجی مەحمود، وه‌زیری كاروباری شەهیدان و ئه‌نفالكراوان گەیشتنە پەرلەمانی کوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا.
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئێستا به‌رده‌وامه، هاوڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌زاییان ده‌ستپێكردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران.
PM:04:16:12/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت