وێستگه نیوز ـ
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانییه هاوڵاتییانی گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌م، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.
له ئاگادارییه‌كی لیژنه‌كه‌دا هاتووه: ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی هەواری شار ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هەردوو فیده‌ری 371 سبەینێ پێنجشە‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بۆیە له كاتژمێر (هه‌شتی به‌یانی بۆ چوار ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە".
هــ. ر
PM:11:33:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه