وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كورسییه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆی پۆلیته‌نكیك ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كورسییه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ره‌تكراونه‌ته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی نیشان نەداوە بۆ کردنەوەی کورسی خوێندنی باڵا لەبەشی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ و شیکاری نەخۆشییەکان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر بەشی تەندروستی کۆمەڵی زانکوی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ناوی ئەوبەشانەی ڕاگەیاندبوو بۆ کردنەوەی خوێندنی باڵا.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ یەکەم جارە ئەمساڵ زۆرترین کورسی خوێندنی باڵا بکرێتەوە لەھەرێمی کوردستان و فێرخوزان سودمەندبن لێی.
PM:11:37:07/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت