باره‌گای بارزانی: گیانلەدەستدانی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی زۆر ناخهەژێنە

‌تەرمی فەرهادی 14 ساڵ دوای دۆزینەوەی

وێستگه‌ نیوز ـ
بارەگای بارزانی، بۆ کارەساتی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری نەوجەوانی گوندی نەی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان و خەڵکی گوندی نێ دەکات.


دوو کۆڵبەری نەوجەوانی کورد لە 17ی ئەم مانگە لە چیای تەتەی هەورامان لە بەفر بەجێمان کە تەمەنیان 17 و 14 ساڵ بوو، بەرگەی سەرمای زۆریان نەگرتوو گیانیان لەدەستدا.

لە پەیامەکەی باره‌گای بارزانیدا هاتووە: "هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو نەوجەوانی كۆڵبەر، فەرهاد خوسرەوی و ئازاد خوسرەوی، زۆر ناخهەژێن بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە: "سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی نێ و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین".

بارەگای بارزانی هیواخوازە، چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانیان لە ئازار و نەهامەتی دوور بن.

هــ. ر


PM:02:39:21/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو