بارزانی و حه‌لبوسی راگه‌یه‌ندراوێكی شه‌ش خاڵیان بڵاوكرده‌وه
بارزانی و حەلبووسی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له سەلاحەددین كۆبوونه‌وه و تاووتوێی پرسی عیراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌هه‌نده‌كانی ره‌وشی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرا‌و، له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتن کە شەش خاڵە:
یەکەم - كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا و به‌شداریكردن له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی خوارووی عێراق.
دووەم - پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات، له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانیی بێت.
سێیەم- ده‌بێ به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت به روونی ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌زووترین كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستی خۆپیشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كاری لە پێشینه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو.
چوارەم- پێویسته به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو پلانێكی روون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و، هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.
پێنجەم- به‌رده‌وامیی كاری هاوبەش له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له پێناو یارمه‌تیدانی عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر پاشماوەی تیرۆریستانی داعشدا.
شەشەم- كاركردن له پێناو به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندیی دوولایەنە ئەویش لەپێناو هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەكانی هەردوولا و هاوبه‌شه‌كانی تر.
PM:05:26:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت