پۆلیسی سلێمانی خاوەنی كۆمپانیایەك دەستگیر دەكات


وێستگە نیوز-
لەسەر سكاڵای شەش هاوڵاتی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن كە بەبیانوی نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە .


پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد "پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەدژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆماركرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێسەندراوە ، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵاتووە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت" .

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) خاوەنی كۆمپانیای (م ، ه ) ، بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەكانی ( 453 ، 456 و 457 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لەسكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون ، بەڵام دواتر هەڵاتووە .

د.ح
 


PM:01:08:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت