سلێمانی.. ئەو پیاوەی تۆمەتبارە بەكوشتنی هاوسەرەكەی خۆی رادەستی پۆلیس كرد

‌پۆلیسی سلێمانی

وێستگە نیوز-
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەو هاوسەری ئەو ژنەی تەقەی لێكراو گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.


بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی "هاوسەری ئەو ژنەی لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد".

ڕۆژی 26-10-2019، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی هاوڵاتی (ن، ع، س) لەدایكبوی 1986، ڕەگەز مێ‌، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو تۆمەتبار هەڵات، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بەبرینداری گەینرایە نەخۆشخانەو دوای ڕۆژێك مانەوەی گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كردوو لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم بازگەكان ئاگاداركرانەوە لەڕوداوەكە، ڕۆژی 11-12-2019 (ه، ع، س) لەدایكبوی 1983 كە هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد".

لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

د.ح
 


PM:12:06:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت