كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌بڕاوه‌كانی یه‌كێتی: رێگه‌ناده‌ین یاری به خوێنی شه‌هیدان بكرێت
وێستگه نیوزـ
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌بڕاوه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و ره‌تیكرده‌وه كه كۆنگره دوابخرێت، راشیگه‌یاند كه "رێگه‌ناده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سیدا یاری به خوێنی شه‌هیدان بكرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وێستگه نیوز، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌بڕاوه‌كانی یه‌كێتی جه‌ختی كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ و دوانه‌خستنی له‌ژێر هیچ بیانویه‌كدا.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ڵێت: "رێگه‌ناده‌ین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سیدا یاری به خوێنی شه‌هیدان و مێژووی یه‌كێتی بكرێت و له‌وپێناوه‌شدا هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2019، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه ژێر باری دواخستنی كۆنگره‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌بڕاوه‌كانی یه‌كێتی:
PM:09:48:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت