وەزیری بەرگری عیراق لە سوید تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێك


وێستگە نیوز-
نەجاح شەممەری وەزیری بەرگری ئیستای عیراق كە رەگەزنامەی سویدی هەیە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێك تۆمەتبارە.


پێگەی "Nyheter ldag "ی ئاشكرایكردووە كە لە ساڵی 2015 تێوەگلاوە بە ئەنجامدانی ساختەكاری لە بواری بیمەدا، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەی یەكەم كەیسەكەی داخرا.

هەروەها ساڵی دوای ئەوە بە تۆمەتێكی ترسناك تۆمەتبار كرا بەڵام رۆژێك بەر لە دادگا كەیسەكەی لە دادگا كشێنرایەوە و ئازادكرا.

شەممەری تەمەن 52 ساڵ كە لە مانگی شەشی رابردوودا ئەو پۆستەی وەرگرت ئاشكرایكردووە، ئەو سەرچاوە باس لەوە دەكات كە لە سوید مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتووە بەو پاساوەی كێشەی بیر چوونەوەی هەیە.

د.ح
 


AM:11:26:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت