دادگای فیدراڵی عیراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ناوچە كوردستانییەكان ده‌ركرد

‌دادگای فیدراڵی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا كە چەند بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندی ناوچە كوردستانییەكان ھەموار بكرێتەوە.


ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌می 2019، دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی تانەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوە و بڕیاریداوە كە دوو بڕگەی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عیراق ھەموار بكرێنەوە كە رێگری دەكرد لە دەنگدانی ئەو ھاوڵاتیانەی لە ناوچە كوردستانییەكان ئاوارە بوون و لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن.

ھەرچەندە بڕیاربوو دادگای فیدراڵی عیراق 18ی ئەم مانگە لەسەر تانەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە پێشخراوە.

تانەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دژی چەند بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عیراقە، كە بەپێی ئەو یاسایە ئاوارەكانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان كە لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن، ئەگەر نەگەڕێنەوە ناوچەكانیان ناتوانن دەنگ بدەن، بەمجۆرەش ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان لە دەنگدان بێبەش دەكرێن.

هــ. ر


AM:11:58:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت