له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرا
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2019، ژمارەیەک موشەک لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران و به‌هۆیه‌وه ده‌وامی خوێندنگه‌كان راگیرا.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 25 موشەک لە خاکی کەرتی غەززەوە ئاراستەی باشوری ئیسرائیل کراوە و بەو هۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەسەرجەم ناوچەکان لێیداوە.
ئەوەشی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو بارودۆخەوە دەوامی خوێندنگاکان راگیراوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە بۆردومانێکدا لە غەززە سەرکردەیەکی دیاری بزوتنەوەی جیهادی فەلەستینیان کوشت.
هــ. ر
AM:09:14:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت