گه‌نجێكی كورد له به‌ریتانیا كوژراو ته‌رمه‌كه‌ی شێوێندرا
هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حسێن
وێستگه نیوز ـ
له به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه به ده‌ستی كه‌سانی نه‌ناسراو كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌شێوێندرێت.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، له وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌یكوژن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: گه‌نجه كورده‌كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه و ناوی هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حسێنه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه.
به پێی وته‌ی كهسو كاره‌كه‌ی، هه‌مه‌وه‌ند به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی مافیا كوژراوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی شێوێنراوه و له شوێنێكی چۆل فڕێدراوه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی رووداوه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند: تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له‌هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه‌ی.
هــ. ر
PM:01:48:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 13600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت